کەرکوک
plus4
پێش 3 مانگ

شێرزارد سەمەد بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، هەوڵەکانی یەکێتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکان و پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەردەوامە، بەڵام هەوڵێکی تێکدەرانە وایکرد هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی و ڕێککەوتنی یەکێتی لەگەڵ هەندێک لایەن دوابکەوێت.

 

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی یەکێتی لەکەرکوک، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە، ئیرادەیەک لەناو سەرجەم لایەنەکان هەیە کە نایانەوێت ئەنجومەن هەڵبوەشێنرێتەوەو بەرەو هەڵبژاردنێکی تر بڕۆین، بۆیە ڕەنگە ڕۆژانی داهاتوو هەوڵی ڕێککەوتن بدرێت.