قەرەهەنجیر
plus4
پێش 3 مانگ

🔶 سەباحەدین ساڵحی بەڕێوەبەری ژوری بازرگانی کەرکوک لەنوسراوێکدا بۆ یەکێتیی پیشەسازانی عێراق، ناوی ناحیەی قەرەهەنجیر بە ( الربیع ) ناودەبات کە لەسەردەمی بەعس و لەچوارچێوەی سیاسەتی تەعریبدا، ئەو ناوەی بەسەردا سەپێندرابوو.

🔶 بەکارهێنانی ناوی ( الربیع ) بۆ ناحیەی قەرەهەنجیر پێچەوانەی یاسا و بڕیارێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە کە پێشتر ئەو ناوەی هەلوەشاندبوەوە.

🔶 لە 16ی ئاداری 2013 ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکوک لەدانیشتنێکدا بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ناوی ( الربیع ) کە رژێمی بەعس بەسەر ناحیەکەدا سەپاندبوی و ناوەکەی پێشووی بۆی گەڕاندەوە کە ( قەرەهەنجیرە ).