plus4
پێش 3 مانگ
پەرلەمانتار دیلان غەفور لەنوسراوێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق:
بەپێی ماددەی 9 ی دەستور پێویستە هەموو پێکهاتەکان لەدامەزراوە ئەمنی و سەربازییەکان بەشداربن و هیچ کەسێک فەرامۆش نەکرێت.
بەپێی بەدواداچونەکانمان لەخولەکانی (پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئەمنی و ئیداریی) جیاوازی گەورە دەکرێت و کورد لێی بێ بەشدەکرێت.
داواکارم رەزامەندی بدەن بەتەرخانکردنی ژمارەیەک کورسی خولیی 30ی پەیمانگەکە بۆ پێکهاتەکانی کەرکوک تاوەکو هاوسەنگییەک دروست بێت و بەدڵی هەموو لایەک بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق نوسراوەکەی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کردووەو فەرمانی کردووە کە پێویستە هاوسەنگیی هەبێت لە دامەزراندن و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت.
دیلان غەفور سوپاسی خالید شوانی وەزیری دادی عێراق دەکات کە بەردەوام لەم دۆسیەیانەدا هاوکاریان بوە.