پێش 3 مانگ
لەسەر پێشنیازی بەرپرسێکی تورکمان جارێکیتر گومرکەکانی کەرکوک کاراکراونەتەوە
ژوری بازرگانی کەرکوک پێشنیازی دووبارە دانانەوەی گومرکەکانی کردووە.
حکومەتی عێراق مۆلەتی شەش مانگ بە کۆمپانیاکانی هەرێم دەدات تاوەکو لەبەغدا خۆیان تۆمار بکەن.
ژوری بازرگانی کەرکوک پێچەوانەی یاسا ناوی ناحیەی قەرەهەنجیر بە ( رەبیع ) دەبات.
بەپێی نوسراوێکی ژوری بازرگانی کەرکوک کە واژووی ( سەباحەدین ساڵحی ) بەڕێوەبەری ژورەکەی لەسەرە و لە 6 ی ئابی ئەمساڵ دەرچووە، سێ پێشنیاز دەخاتەڕوو.
پێشنیازەکان بریتین لە:
1/ دووبارە دانانەوەی بنکەی گومرکی لەنؽوان ناحیەی ئالتون کۆپری ( پردێ ) و کەرکوک بۆ سەپاندنی رسومات لەو بارهەڵگرانەی کەلوپەل لەدەروازوی سنوریی ئیبراهیم خەلیلەوە دەهێننە ژورەوە.
2/ دووبارە دانانەوەی بنکەی گومرکی لەنێوان ناحیەی رەبیع (قەرەهەنجیر) و کەرکوک بۆ سەپاندنی رسومات لەو بارهەڵکرانەی کەلوپەل لەدەروازەی باشماخەوە دەهێننە ژورەوە.
3/ مۆڵەتی 6 مانگ بدرێتە کارگەکانی هەرێم تاوەکو خۆیان لەیەکێتیی پیشەسازیی عێراق تۆمار بکەن.