
plus4
پێش 8 مانگ
هاوپەیمانی عەزم: پۆستی پارێزگاری کەرکوک دوو ساڵ بەدوو ساڵ لەنێوان کوردو عەرەب دەبێت
عەزام حەمدانی سەرکردە لەهاوپەیمانی عەزم ئاشکرایکرد، هێزە سیاسیەکان لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکوک رێکەوتون بەشێوەی خولی دوو ساڵ بۆ کوردو دوو ساڵ بۆ عەرەب بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ، گفتوگۆکان لەئێستادا لەنێوان لایەنەکان تایبەت بە ئەنجامدانی دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پێش 11ی ئەم مانگە بەردەوامە .
ئەوەشی خستەڕوو لەچەند رۆژی داهاتوودا دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامدەدرێت بەو پێیەی بەشێک لەلایەنە عەرەبی و کوردییەکان دەتوانن نیوە زاید یەک مسۆگەر بکەن.
دووپاتیشیکردەوە بەغداد پشتیوانی لەبیرۆکەی دوو ساڵ بەدوو ساڵی نێوان کوردو عەرەب دەکات و هەروەها رێکەوتنی لایەنە سیاسییەکانیشی لەسەرە