plus4
پێش 3 مانگ
سزای زیندانی بۆ دوو بەرپرسی كەركوك دەرچوو
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند: بەشێوەی نائامادەبوو سزای زیندانی 6 ساڵ بۆ دوو بەرپرسی پێشووی بانكی رەشید لەكەركوك دەرچووە كە بەئەنقەست زیانیان بە سەروەت و سامانی ئەو لایەنە گەیاندووە كە كاری بۆ دەكەن.
لەلایەن دادگای تاوانەكانی كەركوكەوە ( نەجات عەلی جواد بەڕێوەبەری بانكی رەشید و ( سەعد حەسەن موسا ) بەڕێوەبەری هۆبەی جموجۆڵە بانكییەكانی تاوانباركردووە بەوەی پارەی كۆمپانیایەكی بازرگانی خەرچكردووە لەكاتێكدا ئەو كۆمپانیایە پابەندییەكانی خۆی جێبەجێنەكردووە.
دادگای كەركوك بەپێی ماددەی 340 لەیاسای سزادانی عێراق، بەشێوەی ئامادەنەبوو سزای 6 ساڵ زیندانی بۆ هەردوو تاوانبارە هەڵاتووەكە دەرچووە و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانی گوێزراوە و نەگوێزراوەدا گیراوە و گەشتی دەرەوەی وەڵاتیشیان لێ قەدەغەكرا.