پرۆژەی ئاو
plus4
پێش 11 مانگ

دوای ئەوەی پەرلەمانتار سروە محەمەد ڕەشید؛ سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراقی کرد، یەکێک لەگەورەترین پرۆژەکانی گەیاندنی ئاو بۆ کەرکوک جێبەجێدەکرێت.

مەبەستی سەردانەکەی ناوبراو، جێبەجێکردنی پرۆژەی ئاوی کەرکوک - پردێ بوو کە بەیەکێک لەپرۆژە ستراتیژییەکانی گەیاندنی ئاو دادەنرێت بۆ کەرکوک و لەڕێگەیەوە ئاو لە پردێ دەگەیەندرێتە کەرکوک و بەتایبەتیش گەڕەکە کوردنشینەکانی شارەکە سوودمەندی یەکەم دەبن لێی.

تێچووی ئەم پرۆژەیە (سەدو بیست و سێ ملیار دینارە)و لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو ڕەزامەندی لەبارەوە دراوەو دەخرێتە نێو پرۆژەی کاری ئەمساڵەوەو هەر لەنێو ئەمساڵدا پرۆژەکە جێبەجێدەکرێت، ئەمەش هەنگاوێکە تا لەداهاتوودا کەرکوک و بەتایبەت گەڕەکە کوردنشینەکان بێ ئاو نەبن.