پەروەردەی کەرکوک
plus4
پێش 3 مانگ

لەنووسراوێکدا کە مێژووی دوێنێ (2024/8/5)ی لەسەرە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکوک بەنووسراوێک داوا لەبەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەرکوک دەکات، ناوی ئەو مامۆستاو فێرکارانەیان بۆ ڕەوانە بکەن کە ئامادە نەبوون بەشداریی خولی ڕاهێنانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی عێراق ببن، یاخوود بەنەهاتوو لەقەڵەم دراون.

ئەمەش لەکاتکێدایە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لەپارێزگای سەڵاحەدین بەدەیان لەو کارمەندانەی وەک یاریدەدەر لەچوارچێوەی پرۆسەی سەرژمێری بۆ بەشداری لەخولەکان وەرگیراون،کشاونەتەوەو ئامادەنەبوون بچنە ژێرباری مەرجە قورسەکانی وەزارەتی پلاندانان.

لەکەرکوکیش دەیان مامۆستا لەپرۆسەکە کشاونەتەوە، هەربۆیە پەروەردەی کەرکوک ئەو نووسراوەی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەکوک کردووە، ئەمەش وەک هەڕەشەیەکە لەمامۆستایان، بەئاراستەی سزادانیان.