کۆبونەوە
plus4
پێش 3 مانگ

نوێنەری جوتیارانی گوندی تۆپزاوا لەگەڵ خالید شوانی وەزیری دادی عێراق سەبارەت بە داگیرکردنی زەوییەکان و بەسەربازگەکردنی گوندەکە کۆبونەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆیش لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەر هەمان پرس کۆبونەتەوەو بڕیارە سبەی بەئامادەبونی وەزیری ناوبراو جارێکیتر لەگەڵ فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک کۆببنەوە.

کۆبونەوەکان بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی گوندی تۆپزاوان کە سوپای عێراق دەستی بەسەر زەوییەکی گوندەکەدا گرتووەو دەیەوێت بە سەربازگەیەکییەوە بیلکێنێت لەکاتێکدا خاوەندارێتییەکەی بۆ جوتیارانی کورد دەگەڕێتەوە.