ئاسۆ مامەند
Plus4
berî 14 deqîqe

بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێز عەمید عیماد ئاڵماس تاڵەبانی وەک فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، بە گەرمی پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

دڵنیام بەڕێزیان دەتوانن لەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیەدا سەرکەوتووبن وەک چۆن لە رابردوودا لە ئەرکەکانی دیکەیاندا سەرکەوتوو بوون.

 هەروەها فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک و سەرجەم فەرماندە و ئەفسەرە بەڕێزەکانی دیکەش هان دەدەین کە بەبێ جیاوازیی خزمەتی نەتەوە و پێکهاتەنی پارێزگای کەرکوک بکەن، و ئاسایشی و ئارامی هاووڵاتییانی پارێزگاکە بپارێزن.

ئاسۆ مامەند 
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان