کۆبونەوەی سودانی
plus4
پێش 3 مانگ

عەباس بەیاتی جێگری سەرۆکی بزوتنەوەی میلی تورکمان ئاشکرایکرد ، لایەنەکانی کەرکوک زۆر نزیکبونەتەوە لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکوک.

 

بەیاتی بۆ رۆژنامەی العربی الجدید رونیشیکردوەتەوە، بڕیاربوو هەفتەی رابردوو دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ئەنجامبدرێت و ئیدارەی نوێی پارێزگاکە پێکبهێندرێت، بەڵام لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە بەمەبەستی گەیشتن بەلێکتێگەیشتنی زیاتر لەنێوان سەرجەم لایەنەکان.

 

ئەوەشی خستەڕوو لەئێستادا سودانی لەبەغداد سەرقاڵی گفتوگۆی چڕە لەگەڵ سەرجەم لایەنە براوەکانی کەرکوک بەمەبەستی گەیشتن بەڕێکەوتی کۆتایی .

 

پێشبینیشی کرد ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئیدارەی نوێی پارێزگای کەرکوک پێکبهێندرێت