plus4
پێش 3 مانگ
ئێوارەی ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتیی و بابلیۆن لەبەغدا سەردانی خالید شوانی وەزیری دادی عێراقیان کرد و سەبارەت بە پرسی کەرکوک و دوا پێشهاتەکان کۆبونەتەوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانی رێبوار تەها سەرۆکی فراکسیۆنی وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، رێبوار تەها و خالید شوانی دەستیان خستووەتە دەستی یەکترەوەو پێدەکەنن.
ئەمڕۆ فراکسیۆنی یەکێتیی و بابلیون لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبونەوە.
شێرزاد سەمەد بەرپرسی هەلبژاردنی مەڵبەندی کەرکوکی یەکێتیی بە plus4ی راگەیاند: سودانی بە فراکسیۆنی یەکێتیی وتووە بڕۆن دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رێکبخەن و بەشداری لایەنەکانی تر حکومەتی خۆجێی پێکبهێنن و پۆستی پارێزگاریش مافی خۆتانە چونکە ئێوە زۆرترین دەنگ و کورسیتان بەدەستهێناوە.
پێی وتوون، وەک سەرۆک وەزیران پاڵپشتیتان لێ دەکەم.