plus4
پێش 3 مانگ
بەهۆی خراپیی بڵاوکراوەو ڵایڤەکانی و نەگونجانی لەگەڵ کۆمەڵگەو ئاست نزمییان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عیناد خالد ناسراو بە (حسحس) کەسایەتیی دیاری عێراقیی نێو تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیکتۆک دەرچوو.
لەوبارەیەوە سهرچاوهیهك لەوهزارهتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: دوای گرتنهبهری ڕێوشوێنی یاسایی لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی عێراقەوە، فەرمانی دهستگیركردن بۆ (حسحس) دەرچووە.
دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی (حسحس) لەکاتێکدایە کە لیژنەیەکی تایبەتمەنی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەچاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بڵاوکراوەی نەشیاو دەرحەق بەکۆمەڵگە دێت و ئەم تیکتۆکەرە دیارەی عێراقیش بووە نێچیری لیژنەکە، گەر بڕیارەکە جێبەجێبکرێت، ئەوا (حسحس)یش دەخرێتە کونجی زیندانەوە.
لەسەرەتای ساڵی ڕابردووەوە، وەزارەتی ناوخۆو ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردن و لێپرسینەوە لەو کەسایەتییانەی سۆشیال میدیا دەستپێکردووە کە بڵاوکراوەکانیان دوورە لەداب و نەریتی کۆمەڵگە.