plus4.
پێش 3 مانگ
کەمێک بەر لەئێستا، كۆبوونەوەی محەمد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەردوو فراكسیۆنی کەرکوک هێزو ئیرادەمانەو بابلیۆن لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەجیاو فراکسیۆنی پارتی كۆتاییهات.
لەكۆبوونەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و فراكسیۆنی یەكێتی و بابلیۆن لەئەنجومەنی پارێزگای كەركوك جەختی لەهەرچی زووە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك کردەوە.
سودانی پێیڕاگەیاندن: پێویستە بەر لەو وادەیەی بۆیان دیاریکراوە، ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کارا بکرێتەوەو پارێزگارێکیش بۆ کەرکوک دابنرێت، ناشبێت هیچ پێکهاتەیەک لەپێکهێنانی ئەنجومەنەکە فەرامۆش بکرێت و پێویستە سەرجەم پێکهاتەکانی شارەکە، لەپێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک هاوبەشییان پێبکرێت.