نةشتةركةرى
plus4
پێش 3 مانگ

لەنەخۆشخانەی فێرکاریی کەرکوک، نەشتەرگەرییەکی گەورە بۆ نەخۆشێک تەمەن ٦٤ ساڵان ئەنجامدرا کە کێشی ٢٢٢ کیلۆگرام بوو.

 

نەخۆشەکە تووشی چەندین نەخۆشیی جیاواز بووبوو، لەوانە هەوکردنی جگەر لەجۆری B، پەستانی درێژخایەنی خوێن، نەخۆشیی شەکرەی خوێن، خوێنبەربوونی ناجێگیر لەمنداڵدان، زیادبوونی ناوپۆشی منداڵدان، وێڕای ئەوەش بەشێوەیەکی بۆماوەیی مێژووی خێزانی، تووشی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکان بۆ منداڵدان و هێلکەدان بوون.

 

بۆ ڕزگارکردنی نەخۆشەکەو دوورخستنەوەی لەمەترسی، بڕیاری لابردنی تەواوی منداڵدان و پاشکۆ پەیوەندیدارەکانی منداڵدانی درا.

نەشتەرگەرییەکە لەلایەن (د. فاتیمە سالم)، پزیشکی پسپۆڕەوە ئەنجامدراو ماوەی 3 کاتژمێری خایاندو نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوو بوو، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیی نەخۆشەکە زۆرباشە.

 

نەشتەرگەرییەکە بەهاوکاریی هەریەک لەیاریدەدەرانی (زەهرا جومعە) و (موسا مەهدی) (نادیە سەبری)و پزیشکی پسپۆڕی بێهۆشکردن و چاودێری چڕو یاریدەدەرانی بێهۆشکردن (عەبدولڕەحمان) و (فەرمان عوسمان).