شيخ  سسباح
plus4
پێش 3 مانگ

هاوپەیمانی عروبە بەسەرۆکایەتی وەسفی عاسی لەبەیاننامەیەکدا هێرش دەکاتە سەر هەندێ لایەن و دەڵێت: کەسانی "هەڵپەرست و پاشگر" نێو ماڵی عەرەبیان پەرتەوازەکرد.

 

لەبەیاننەمەکەدا هاتووە کە هەندێ دەنگی نەشاز و هەژمارکراو لەسەر گۆڕەپانی سیاسیی کەرکوک لەم دواییانەدا دەرکەوتووە دەیانەوێت وەسفی عاسی سەرۆکی هاوپەیمانێتییەکە بکەنە ئامانج، هەر ئەو کەسانەن کە لە 2003ـــەوە تائێستا رێگەی گەیشتن و هەڵپەرست و پاشگریان هەڵبژاردووەو بونەتە هۆی پەرتەوازەیی یەک هەڵوێستی عەرەب لەپێناو رەزامەندی خاوەن کورسییەکانیان و پاراستنی بەرژەوەندیی تەسکی کەسیی و بەردەوامی بە کاری کۆمپانیاکانیان.

 

هاوپەیمانی عروبە جەخت لەیەک هەڵوێستی عەرەبی دەکاتەوە و هەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دەکات دژی هەر کەسێک زیادەڕۆیی بکاتە سەر وەسفی عاسی.