مسرور بارزانى
plus4
پێش ٢ ساڵ

 

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: داهاتی ناوخۆ لە دهۆك و هەولێر زیادیكردووە، بەڵام لە پارێزگاكانی دیكە وەك پێویست كاری لەسەر نەكراوە، ئەمەش بووەتە هۆكار بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ تەواوكردنی مووچە پێویستە دوادەكەوێ. 

 

وتیشی: وەكو حكومەتی هەرێمی كوردستان كەس لە خۆمان بە خەمخۆرتر نازانین بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە هەر كوێیەك بن، پابەندین بەوەی هەموو مافە دەستووریی و مووچەكانیان لەكاتی خۆیدا دابین بكەین، ئەگەر لە شوێنێك كەمتەرخەمی كراوە، دەبێت پرسیار لەوە بكرێت كە بۆ ئەو كەمتەرخەمییەی هەیە. لەم روانگەیەشەوە من پارێزگارەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بانگهێشت دەكەم لەهۆكاری كەمبونەوەی داهاتم بۆ رونبكەنەوە.

 

سەرۆكی حكومەت ئەوەشی وت " حكومەتی هەرێم بەرپرس نیە لەدابیننەكردنی موچە و ئەوەی لەسەری بوە كردوێتی، ئەو بڕەیەی كورتهینانی لێ دروستدەبێت ئەو داهاتەیە كە ناگەڕێتەوە."