plus4
پێش 3 مانگ
بەتۆمەتی سەرپێچی و گەندەڵی لەگرێبەستێكی دابینكردنی كارەبادا كە لەساڵی 2011 ئەنجامدراوە، فەرمانی دەستگیركردن بۆ دوو بەڕێوەبەری پێشووی دیوانی پارێزگای كەركوك دەرچوو.
بەپێی راگەیاندراوێكی دەستەی دەستپاكی، بەماددەی (33) لەیاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی و بەڕێوەبەری پلاندانان و چاودێری ئەوكاتەی پارێزگا دەرچووە، یەكێكیان هەڵاتووە و پێشتریش بە 18 ساڵ زیندانی بەشێوەی ئامادەنەبوو سزادراوە و دەستیش بەسەر سەروەت و سامانەكانیدا گیراوە.
سەرپێچییەكان لەگرێبەستێكی نێوان دیوانی پارێزگای كەركوك و كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی كارەبادا كە بۆ دابینكردنی وزەی كارەبا بۆ شارەكە ئەنجامدراوە، كە یەكێكیان بریتییە لە درێژكردنەوەی گرێبەستەكە و دوو جاریش دووبارەكراوەتەوە بەبێ ئەنجامدانی هاوپێچ، كە پێچەوانەی رێنماییەكانی وەزارەتی پلاندانانە.
هەروەك رێوشوێنی یاسایی دژی كۆمپانیاكە نەگیراوەتەبەر بەهۆی كەمكردنەوەی ئەو بڕە وزەیەی رێككەوتنی لەسەركراوە، لەگەڵ ئەوەشدا كە كارەبای بەكەركوك نەداوە، پارێزگا بە پێدانی بەهاكەی بەردەوام بوە.
دەستەی دەستپاكی دەڵێت، كۆمپانیاكە لەهەموو رسومات و باجێك بەخشراوە كە ئەوەشیان پێچەوانەی یاسای باجی ژمارە 113 بۆ ساڵی 1983.