esraa xafaji
plus4
پێش ساڵێک

ئیسراء خەفاجی پارێزەرو چالاکوانی ناسراوی عێراقی لەمیانی بەشداری لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاشکرایدەکات کە ساڵی رابردوو دۆخی تەندروستی قوتابیانی خوێندنگەیەکی سەرەتایی لەبەغدا تێکچووە، دوای پشکنین دەرکەوتووە مـاددەی هــۆشبەر لەخوێنی هەموویاندا هەیەو لەو تەمەنەدا فێری بەکارهێنانی مـاددەی هۆشبەریان کردوون.

 

دەشڵێت: دوای بەدواداچوون بۆ بابەتەکە، دەرکەوت ئەو مـاددەیە لەشێوەی مەساسەو شەربەت بەسەریاندا دابەشکراوە، تائێستا نازانرێت لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە بەکوێ گەیشتوون.