یحیی رسول
plus4
پێش 3 مانگ

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا بەتووندی هێرشدەکاتە سەر هاوپەیمانیی دژی د١١عــ.ـش و دەڵێت: شەوی رابردوو بەفڕۆکەی شەڕکەر بۆردوومانی حـــەش دی شەعبی لەبابل کردووەو کۆمەڵێک کارمەندی شەهیدو بریندارکردووە کە ئەمە کارێکی شەڕانگێزانەی شێتانەو دووژمنکارانەیە.

دەشڵێت، ئەم کردەوەیە زیادەڕۆییەکی ترسناکەو رەنگە هەموو هەوڵەکان بۆ کاری هاوبەش هەڵبوەشێنێتەوە و عێراق و ناوچەکەش بۆ شەڕو ململانێی مەترسیدار رابکێشێت.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هۆشداری دەداتە هاوپەیمانان کە رێکاری یاسایی و دیبلۆماسی لەدژیان دەگرنەبەر.