plus4
پێش 3 مانگ
دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداریدا لەهاتنی شەپۆلێکی خۆڵبارین لەتەواوی ناوچەکانی عێراق.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە بۆ کەشوھەوای ڕۆژانی داھاتوو، ڕۆژی ھەینی شەپۆلێکی خۆڵبارین دەستپێدەکات و سەرجەم پارێزگاکانی عیراق دەگرێتەوە.
دەستەکە دەڵێت: کەشوھەوای ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممە هاوشێوەی ڕۆژانی رابردوو گەرم دەبێت، لەکەرکوک بەرزترین پلە 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، پلەی گەرمای ئەمڕۆ لەپارێزگاکانی میسان و بەسرە دەگاتە ٤٨ پلەی سیلیزی و لە موسەنناو زیقارو نەجەف دەگاتە ٤٧ پلەو لە بەغداو چەند پارێزگایەکی تریش دەگاتە سەرووی ٤٥ پلە.