plus4
پێش 3 مانگ
پەرلەمانتار دیلان غەفور ئاشکرایکرد، لایەنە پەیوەنیدارەکانی بەغداد بە راکان جبورییان راگەیاندووە کە هیچ نوسراوێکی رەسمی وەکو پارێزگاری کەرکوک ئیمزا نەکات ، بەو پێیەی ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاکەیەو هیچ تەخویلێکی بۆنەکراوە تا بتوانێت نوسراوە فەرمییەکان ئیمزابکات.
ئەو پەرلەمانتارە بۆ میدیای یەکێتی وتیشی، سەبارەت بەو سەرپێچیانەی راکان جبوری ئەنجامی دەدات لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی پارێزگاو بینای پارێزگای کەرکوک ، دیوانی چاودێری داراییمان ئاگادار کردوەتەوە.
ئەوەشی خستەڕوو، راکان جبوری هەوڵی بۆ شکستپێهێنانی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان ئەدا تابتوانێت وەکو پارێزگار بمێنێتەوە.