plus4
پێش 3 مانگ
حەسەن بارام نوسەرو چاوێری سیاسی پەردە لەسەر جۆرێکی دیکەی تەعریب لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان لادەبات کە لەلایەن بەغداوە جێبەجێدەکرێت
حەسەن بارام لە نوسینێکیدا دەڵێت، دوای سەرهەڵدانی د۱۱عــ.ــش ودەست بەسەراگەتنی چەندین شارو شارۆچکە ، بەدەیان هەزار خێزانی عەرەب ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون ، بۆ بەردەوام بونی پرۆسەی خۆێندنی ئەو ئاوارانە ، حکومەتی ناوەندیی دوو نوێنەرایەتیی لەهەولێر وسلێمانی کردەوە بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەی خوێندنی خوێندکارانی عەرەبی ئاوارە، بەڵام ماوەیەکە حکومەتی ناوەندی بڕیاری داخستنی کەمپی ئاوارەکانی داوە، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەردوو نوێنەرایەتیەکەی تایبەت بەخوێندنی ئاوارەکان داوە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەوەی مەترسیی و هەڕەشەیەکی جدییە، حکومەتی عێراقی بڕیاری داوە بەشەکەی هەولێر بەمیلاکەوە بخرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی (نەینەوا/موسڵ)، هەرچی بەشەکەی سلێمانییە بخرێتە سەر بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکووک ، بەمەش بەسەدان وبگرە هەزاران مامۆستای عەرەبی ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق بەمیلاک و بەخێزانەوە دەگوازرێنەوە بۆ کەرکووک ، ئەمەش شێوەیەکی دیکەیە لەپرۆسەی بەعەرەبکردن ، بەڵام بەبەرگێکی یاساییەوە .
حەسەن بارام ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، کورد ئاگای لەم بڕیارە پڕ لەمەترسییە نییە ، خۆ ئەگەر ئاگایشی هەبێت بێگومان هەستی بەمەترسییەکەی نەکردووە