plus4
پێش 3 مانگ
هاتووچۆی عێراق: تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلەکان دەنێرینەوە ماڶەکانتان
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی عێراق خزمەتگوزارییەکی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە، و دەڵێت: بەم نزیکانە ئەو خزمەتکوزارییەکە دەکەوێتە کارو تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلەکان بەمەفرەزەی پۆلیسی هاتووچۆ بۆ ماڵی شۆفێرەکان دەنێرین و بەبێ ئەوەی خۆی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکە، لەماڵەوە تابلۆکەی بۆ دەبەستین.
خزمەتگوزارییەکە بریتییە لە تۆمارکردنی فۆڕمێک کە لەسەر ماڵپەڕی ( اور ) بڵاوکراوەتەوە، هەر بەشێوەی ئەلیکترۆنی رسومات و پێبژاردنی ئۆتۆمبێلەکەشت دەدەیت، دوای تەواوکردنی رێوشوێنەکان، ژمارەی نوێی ئینگلیزی بۆ ئۆتۆمبێلەکەت چاپ دەکرێت و بەپێی ئەو ناونیشانەی دەیدەیتە هاتووچۆ، مەفرەزەیەک دێتە بەردەم ماڵەکەت و تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت دەگۆڕێت.