fgdk
plus4
پێش 3 مانگ

ئەمڕۆ دادگای كەركوك سزای پێنج مانگ زیندانی بۆ بەڵێن عومەر رەزا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی كەركوك دەركرد.

 

تاوانباركردن و سزادانی ( بەڵێن عومەر ) هیچ پەیوەندییەكی بە گەندەڵییەوە نییە، بەڵكو بە كەمتەرخەم لەبەجێگەیاندنی ئەركەكەی تاوانباركراوە و سزادراوە.

 

سزادانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی بەهۆی ئەوەوەیە كە چەند پزیشكێك لەبەرژەوەندی نەخۆشخانە ئەهلییەكان، هانی نەخۆشیان داوە لەدەرەوە نەشتەرگەریان بۆ بكەن.

 

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئازادی لەماوەی رابردوو ( دوو جار ) بەنوسراوی فەرمی هۆشداری بەپزیشكەكان داوە كە رێگا بەهیچ كەسێك نادرێت لەدەرەوەی نەخۆشخانە، نەشتەرگەری بكات.

 

كەچی ئەمڕۆ دادگای كەركوك بەتۆمەتی ( ئیهمالی وەزیفی ) و نەگرتنەبەری رێكاری ئیداریی دژی ئەو پزیشكانەی ئەو كارەیان كردووە، بە 5 مانگ زیندانی سزایدا.

 

بەڵێن عومەر رەزا، پزیشكی پسپۆری ئێسك و شكاوییە و یەكێكە لەپزیشكە ناسراوەكانی كەركوك كە خێزانەكەی خاوەن پێگەو زۆربەشیان پزیشكی دیاری شارەكەن، دەیان نەشتەرگەری خێرخوازی بۆ هەژاران لەنەخۆشخانە حكومییەكان ئەنجامداوە و لەزۆربەی ئەو نەشتەرگەریانەدا، لەسەر ئەركی خۆی ( پێداویستییە پزیشكییەكانی ) كڕیوەو دابینكردووە بەبێ ئەوەی لەهیچ سەكۆیەكی سۆشیال میدیا بانگەشەی بۆ بكات.

 

لەچارەسەرو نەشتەرگەرییەكاندا هاوكاری زۆر كارمەندانی پێشمەرگەو ئاسایش و هێزە ئەمنییەكانی عێراقی كردووەو بێ بەرانبەر كاری تەندروستی بۆ ئەنجامداون.