توندوتیژی
plus4
پێش 3 مانگ

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی خێزانی سەر بەوەزارەتی ناوخۆی عێراق، ئامارەکانی 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵ ئاشکرایدەکەن کە تووندوتیژیی خێزانی بەراورد بەساڵانی ڕابردوو کەمبووەتەوە.

لە 6 مانگی ئەمساڵدا، 16 هەزار تووندوتیژیی خێزانی لەبەڕێوەبەرایەتییەکە تۆمارکراون، ئەمە لەکاتێکدا لەشەش مانگی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا 17 هەزار تۆمارکرابوون، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە تووندوتیژیی خێزانی بەڕێژەی 10% کەمبووەتەوە.

لەبەرامبەردا، لەماوەی 6 مانگی سەرەتای 2023، تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان بەڕێژەی 17% زیادیکردووە.

ساڵی 2023، ڕێژەی 57%ی تووندوتیژییەکان پیاوان بەرامبەر ژنان ئەنجامیانداون، 17%یشیان ژنان بەرامبەر هاوسەرەکانیان بووە، ئەوانیتریش تووندوتیژی دایک و باوک بەرامبەر منداڵەکانیان و جۆرەکانی تری تووندوتیژی بوون .