plus4
پێش 3 مانگ
ئەمشەو لەگەڕەکی پەنجا عەلی، تەقە لەماڵی کەسێک کرا، هۆکارەکەشی کێشەی کۆمەڵایەتیی نێوان زاواو خەزوور بووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە plus4ی ڕاگەیاند: کەسێک کێشەی لەگەڵ ماڵی خەزووریدا هەبووەو بەهۆیەوە شەڕو دەمەقاڵێ لەنێوان هەردوولادا ڕوویداوە دواتر زاواکە بە چەک هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەزووری و دەستڕێژی فیشەکی لەماڵەکەیان کردووە.
وتیشی: بەهۆی تەقەکردنەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەکەوتووەتەوەو کێشەکەش پەیوەندیی بە تـ.ــ ـیرۆرو بابەتی سیاسییەوە نییە.