plus4
پێش 3 مانگ
پۆلیسی وزە لەکەرکوک و دیوانییە، (4) قاچاخچیی نەوت دەستگیردەکات و دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا دەگرێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، پۆلیسی وزە لەپارێزگاکانی کەرکوک و دیوانیە (4) کەسیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە بەقاچاخ بردنی نەوت، دوای دەستگیرکردنیشیان، دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە نەوتەکەیان پێ بەقاچاخ بردووە.
لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر، سەرجەمیان ڕاگیراون و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکانیاندا گیراوە.