خوێندکارانی کەرکوک
plus4
پێش 3 مانگ

ئەمڕۆ خوێندنی کوردی لەکەرکوک، دوور لەچاوی میدیاکان، قەڵغان و دیاریی بەسەر یەکەمەکانی پۆلی شەشەمی ئامادەییدا دابەشکرد.

دیارییەکە بریتی بووە لەقەڵغانێکی ڕێزلێنان و زەرفێک کە ناوی (کامەران عەلی) بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لەسەرە، تەنها بڕی 50 هەزار دیناری تێدابووە.

کەسوکاری خوێندکارە یەکەمەکان بە plus4یان ڕاگەیاند: ئەمڕۆ بانگهێشت کرابوون، لەو ڕێوشوێن و هەڵسوکەوتەی بەرپرسانی خوێندنی کوردی نیگەرانین کە لەبری پاداشت، ئیهانەو سەرزەنشت کراون.

باوکی یەکێک لەخوێندکارەکانیش دەڵێت: مەراسیمەکەی ئەمڕۆ بە حزبی کراوەو جگە لەکامێرای سێ کەناڵی سەر بە حزبەکەی بەڕێوبەری خوێندنی کوردی، ڕێگە نەدراوە هیچ کەناڵێکی تر بێنە نێو هۆڵێ مەراسیمەکەوە.