دامەزراندن
plus4
پێش 3 مانگ

ئەنجومەنی خزمەتگوزاریی گشتیی فیدراڵی لەدانیشتنی بەپەلەی ژمارە (21)ی خۆیدا، ڕەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی زیاتر لە (420) کەس دەربڕی.

ئەو (420) کەسە، بەسەر چەندین وەزارەت و دەستەو پارێزگادا دابەشکراون و لەڕێگەی تیروپشکی ئەلیکترۆنییەوە بۆ کەسانی خاوەن بڕوانامەی باڵا دەبێت.

ئەنجومەنەکە جەختی لەخێرا تەواوکردنی مامەڵەی دامەزراندنی سەرجەم ئەو کەسانەی تر کردەوە کە لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، مامەڵەی دامەزراندنیان پێشکەشکردووەو خاوەنی بڕوانامەی باڵان.