دەستگیر کردن
plus4
پێش 3 مانگ

بەپێی زانیارییەکانی plus4، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە، دانیشتووی گەڕەکی عەرەفەو بەدیاریکراوی دانیشتووی یەکێک لەو ماڵە کوردانەیە کە لەچەند مانگی ڕابردوودا لەلایەن کۆمپانیای نەوتی باکوورەوە سکاڵایان لەسەر تۆمارکرابوو.

لەوبارەیەوە شێخ فەرهاد؛ نوێنەری ئەو ماڵە کوردانەی گەڕەکی عەرەفە بەتایبەت بە plus4ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کوڕەکەم کە ناوی (بۆتان)ە، لەلایەن بنکەی پۆلیسی عەرەفەوە کوڕەکەی دەستگیرکراوەو تاڕۆژی 5 ی مانگی داهاتوو ڕاگیراوە.

شێخ فەرهاد ڕوونیشیکردەوە: فەرمانی دەستگیرکردن تەنها بۆ سەرۆکی خێزانەکانی ئەو ماڵە کوردانەن کە لەو خانووانە نیشتەجێن و ژمارەیان لەنێوان 300 بۆ 400 ماڵ دەبێت، کەچی پۆلیس کوڕەکەم دەستگیردەکات لەکاتێکدا کوڕەکەم لەخانووەکەمان لەگەڵ ئێمە دەژی و من سەرۆکی خێزانەکەم.

ئاشکراشیکرد: بەهۆی سکاڵای کۆمپانیای نەوتی باکوورو وەزارەتی نەوتەوە، تەواوی ئەو ئەندامانی ئەو خانەوادە کوردانەی لەنێو ئەو ژمارە ماڵەدان، فەرمانی قەدەغەکردنی سەفەرو هاتووچۆو وەرگرتنی مووچەو هەر چالاکییەکی ڕۆژانەمان وەک مرۆڤێکی ئاسایی لێ قەدەغە کراوەو بڕیاری ناحەقمان دەرحەق دەدرێت.