
plus4
پێش 8 مانگ
سەرۆکی یەکێتی لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاندووە ، لەدیدارێكدا هەماهەنگیی نێوان سەرجەم لایەنەكان و یەكخستنی هەوڵەكان بۆ خزمەتكردن و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە گفتوگۆی لەبارەوەكرا، جەخت لە هاریكاریی زیاتر و كاری هاوبەشی هەموولایەك كرایەوە لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتر و دووركەوتنەوە لەهەموو دەمارگیرییەك كە زیان بە دۆخی پارێزگاكە بگەیەنێت.
سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، پاراستنی مافی لایەنە براوەكان لە پارێزگاكە هەنگاوێكی گرنگبوو بە ئاڕاستەی پارێزگاریكردن لەو فرەڕەنگییەی لە نەینەوا هەیە و ئەمەش زیاتر خزمەتی سەقامگیریی ناوچەكە دەكات.
وتیشی، یەكێتی پشتیوانیی هەر هەوڵێك دەكات كە ئامانجەكەی خزمەتكردنی خەڵك و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بێت.