plus4
پێش ٢ ساڵ
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆپی دوور هاوێژبە خەستی ناوچەی سیدەکانی تۆپبارانکرد بە بیانوی بە ئامانج گردنی حیزبە کوردیەکانی ئۆپۆزیسیۆن رژێمەکەی .
احسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان رایگەیاند تۆپبارانەکە نزیکی کاتژمیر هەشتی بەیانی دەستی پێکرد تا کاتژمێر نۆ بەردەوام بوو بەڵام خۆشبەختانە هیچ زەرەرو زیانێکی نە بووە.زیاتر وتی لە پێناو سەلامەتی گیانی خوێنکاران تەنها تاقیکردنەوەکانی خوێندنگای ئەو گوندەمان راگرت کە نزیکی تۆپبارانەکەبوو .
لە لایکی ترەوە سوارە ئەکرەم قائمقامی چۆمان رایگەیانی لە ڕێی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی (درۆن) کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ناوچەکەمان بۆردمان کراوە بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە.