plus4
پێش ٢ ساڵ
فەرماندەیەکی پێشمەرگە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە "plus4" ی رایگەیاند : ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی ویستیان لە نێوان هەردوو گوندی (خدر وەلی و لەک ) ی ناوچەی داوێ بۆسە بۆ مەفرەزەیەکی داعش دابنێن کە زانیاری وردیان لەسەر جموجۆڵکانیان پێدرابوو بەڵام پلانەکە سەرکەوتوو نەبوو.
وتیشی ، دەرکەوت داعش پێشوەخت گەیشتووەتە ناوچەکەو لە چەند شوێنێک بۆسەیان دانابوو بە هۆیەوە روبەروبونەوەی قورس رویدا لە نێوان دژەتیرۆرو چەکدارەکانی داعش
فەرماندەکەی پێشمەرگە ئەوەی خستەڕوو ،هێزەکەی دژەتیرۆر بۆ ماوەی ٣٠ خولەک شەڕی کرد تا چەکدارەکان هەڵاتن..خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبوە