plus4
پێش 3 مانگ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاماری کەرکوک، ناوی سەرجەم ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی کەرکوکی بڵاوکردەوە کە پێشتر داخوازییان پێشکەشکردبوو، ناویان وەک فەرمانبەری سەرژمێریی گشتیی عێراق گەڕاوەتەوە.
سەرجەم ئەو کەسانەی ناویان گەڕاوەتەوە، وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەرژمێریی گەڕەکەکان دەستبەکاردەبن.
بۆ ئەو مەبەستە، پێویستە سەرجەم ئەو کەسانەی ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، سبەی شەممە 2024/7/27، سەردانی زانکۆی کەرکوک بکەن، بەمەبەستی بەشداریکردن لە خول و ڕاهێنانی تایبەت بە سەرژمێریی گشتیی عێراق.