نةوت
plus4
پێش ٢ ساڵ

عەبدولمەهدی عەمیدی بەڕێوەبەری پێشوی فەرمانگەی گرێبەست و مۆڵەتەكان لەوەزارەتی نەوتی عێراق كۆمەڵێك رێوشوێن دەخاتەڕوو كە وەزارەتی نەوت دەتوانێت دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدۆسیەی نەوت و غاز بیگرێتەبەر.

 

رێوشوێنەكان برتین لە:
1/ وەزارەتی نەوت لەرێگەی كۆمپانیای بەبازاریكردنی نەوت  (سۆمۆ ) ئاگاداری بەهەموو كۆمپانیا جیهانیەكان بدات كە كریاری نەوتی هەرێمی كوردستانن، نەوتی بەرهەمهێنراوی كێڵگەكانی هەرێم نەكڕن بەپێچەوانەوه‌ كۆمپانیای سۆمۆ داوای یاسایی دژی كۆمپانیاكان تۆمارده‌كات بەو پێیەی خاوەندارێتی نەوتەكە كۆماری عێراقە.

2/ وەزارەتی نەوت لەرێگەی سۆمۆ -وە كۆمپانیاكان كە كریاری نەوتی هەرێمن ئاگاداربكاته‌وه‌، هەموو ئەو پارانە بدەنەوە كە بەهۆی هەرزان فرۆشكردنی نەوتی هەرێمەوە بەجیاوازیەكی زۆر لەگەڵ نرخی بازاڕه‌كانی جیهان، كڕیویانە.

3/ هه‌ردوو وەزارەتی نەوت و دەرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكتر نامەیەك ئاراستەی هەموو وەڵاتانی جیهان بكەن، رونیبكەنەوە: گه‌لی عێراق خاوەنی راسته‌قینه‌ی سامانی بتڕۆڵه‌ ( نەوت و غاز )، هه‌ر بۆیه‌ پێشكەوتن و داهاتەكەشی بۆ گەلی عێراق دەگەڕێتەوە، بەهەموو شێوەیەك مامەڵەكردن لەگەڵ وەزارەتی سامانه‌ سروشتییەكانی هەرێم بەشێوەیەكی سەربەخۆ كارێكی ناپەسەندە و رێگا پێدراویش نیە.

4/ وەزارەتی نەوت هەموو كۆمپانیا نەوتیه‌كان ئاگاداربكاته‌وه‌ كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی سامانه‌ سروشتیەكانی هەرێمدا هەیە، بەپشت بەستن بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵ، گرێبه‌سته‌كانیان پوچەڵبوه‌تەوە.

5/ وەزارەتی نەوت، حكومه‌تی توركیا ئاگاداربكاته‌وه‌ كه‌ رێگا پێدراو نیە كارئاسانی بۆ هەناردەی نەوتی بەرهەم هێنراوی كێڵەگەی نەوتیەكانی هەرێم بكات بەپێچەوانەوەی حكومەتی توركیا بەرپرسیارێتی یاسایی و دارایی دەكەوێتە ئەستۆی.

6/ وەزارەتی نەوت و دارایی وبانكی ناوەندی عێراق بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكتر هەموو بانكەكان ئاگاداربكەنەوە كە داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی لێ دانراوە، دەستی بەسەردابگرێت بەو پێیەی داهاتی كۆماری عێراق.

7/ وەزارەتی نەوت هەموو كۆمپانیاكان ئاگاداربكاتەوە كە كار بۆ راكێشانی بۆڕی نەوت و غازی هەرێم دەكەن بۆ دەرەوەی عێراق، یاخود ئەو كۆمپانیانەی كار لەسەر هەڵكردنی سیستمی بۆڕێكان دەكەن، كارو چالاكیەكانیان رابگرن چونكە پێچەوانەی یاسایە.

8: وەزارەتی نەوت و دارایی بەهەماهەنگی لەگەڵ یەكتر و بەراسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، پێدانی شایستە داراییەكان بۆ هەرێم رابگرن و لەبودجەی 2022دا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ تەرخان نەكرێت.

9/ وەزارەتی نەوت بەردەوام بێت لەسەر بانگەوازكردنی حكومەتی هەرێم بۆ دانوستان و گفتوگۆ و لای خۆیەوە بەهیچ شێوەیەك هەوڵەكان رانەگرێت، بەمەرجێك وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەسەر ئاستی باڵابێت، نەك نزمتربێت لەئاستی وەزارەتی نەوت و تەنها بۆ كات كوشتن بێت.

 

10/ هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بكرێت بۆ پێداچونەوە بە بەڵگەنامە و نوسراوەكانی تایبەت بە نەوت و غازی بەرهەمهێنراوی هەرێم و بەرهەمە نەوتیەكان و داهاتەكانی فرۆشتنی نەوت و غاز.