asti
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەباح ساعدی راوێژكاری پێشوی یاسایی وەزارەتی نەوتی عێراق باس لەدانوستانێكی نێوان هەردوو وەفدی هەرێم و بەغدا دەكات ساڵی 2012 لەبارەی نەوت وغازی هەرێم.

 

لەگێڕانەوەكەیدا دەڵێت: كۆبونەوەكە پێنج قۆڵی بوو، ئامادەبوەكان بریتی بون لە قوسەی سوهێڵ جێگری یەكەمی پەرلەمان، هەردوو پەرلەمانتار عەدنان جەنابی و سەفائەدین سافی و وەزیری نەوتی عێراق و وەزیری سامانه‌ سروشتیه‌كانی هەرێم لەگەڵ فەرهاد ئەتروشی پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی كە لەبنەڕەتدا ناوی لەكۆبونەوەكەدا نەبوو.

 

 
دەڵێت، لەگفتوگۆكاندا ئاشتی هەورامی وەزیری سامانه‌ سروشتیەكانی ئەو كات وتی" ئێمە لەهەرێمی كوردستان دان بەكۆمپانیای سۆمۆدا نانێین چونكە كار بە یاساكانی سەدام دەكات ."
هەر لەو دانیشتنەدا پەرلەمانتارەكەی پارتی فەرهاد ئەتروشی هاتەدەنگ و وتی " حكومەتی فیدراڵ نوێنەرایەتی هەموو گەلی عێراق ناكات."

 

 
ئەو راوێژكارەی وەزارەتی نەوت كە ئێستا خانەنشینە ئاماژە بۆ ئەوەدەكات كە لەو رۆژەوە گەیشتووەتە ئەو قەناعەتەی هەرێم و بەغدا لەسەر دۆسیەی نەوت و غاز هەرگیز رێكناكەون