عرب ببب
plus4
پێش 4 مانگ

پێكهاتەی عەرەبی لە كەركوك لە بەیاننامەیەكدا هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك و ئەو دابەشبونەی لەنێو پێكهاتەكە دروستبووە راگەیاند.

 

لەپەیاننامەكەدا لێكتێگەیشتنی بەشێك لەلایەنە عەرەبییەكان بۆ پێكهێنانەی بەرەیەك لەگەڵ لایەنێكی كوردی و بەرەی توركمانی لەدژی بەرەیەكی دیكە رەتكردەوە، ئەویش وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەو هاوپەیمانێتییەی لەنێوان پارتی و جەبهەی توركمانی و راكان جبوری و دروستبووە.

 

پێكهاتەی عەرەبی لەبەیاننامەكەیدا چەند خاڵێكی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی خستوەتەڕوو وەكو :

 

- پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك بەبەشداری سەرجەم پێكهاتەو هێزە سیاسیە براوەكان

 

- رەتكردنەوەی پێكهێنانەی ئیدارەی نوێی كەركوك و رێكەوتن لەگەڵ پارتی و یەكێتی پێش ئەوەی وەكو خۆیان دەڵێن چارەنوسی زیندانیانی عەرەب لە بەندینخانەكانی هەرێم ئاشكرانەکرێت، هەروەها وردبینی لە تۆماری دەنگدەران و زەوییە كشتوكاڵییەكان و چەند داواكارییەكی دیكە.

 

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەرشەد ساڵحی پێکهێنانی بەرەیەکی لەنێوان پارتی و جەبهەی تورکمانی و راکان جبوری راگەیاند، بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک بەشێوەیەک شەش مانگ پۆستی پارێزگار بۆ پارتی بێت و سێ ساڵەکەی دیکە بۆ تورکمان و عەرەب.