plus4
پێش 3 مانگ
خۆی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ناساندبوو دادگا سزای 7 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند
دادگای تاوانەکانی (کەرخ)ی شاری بەغدا، سزای (7) ساڵ زیندانیکردنی بەسەر تاوانبارێکدا سەپاند کە خۆی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران ناساندبوو.
بەپێی زانیارییەکان، تاوانبارەکە ساڵێک بەر لەئێستا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بەغداوە دەستگیرکرابوو.
دوای ساڵێک لەزیندانیکردنی، پاش ئەوەی تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ بووەوەو دەرکەوت لەچەندین دامودەزگای حکومی وەک ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران خۆی ناساندووەو مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا کردووە، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ بڕیارەکەی بەسەردا درا کە سەپاندنی حەوت ساڵ زیندانیکردن بوو بەسەریدا.