شيرزاد صمد
plus4
پێش 3 مانگ

"پرسی کەرکوک لەماوەی یاسایی خۆیدا یەکلایی دەبێتەوەو یەكێتی سازش لە متمانەی دەنگدەرانی كەركوك ناكات"

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

شێرزاد سەمەد لێپرسراوی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاشكرایدەكات ، پارتی دیموركراتی كوردستان لە كەركوك قیادەی ئەو موئامەرانە دەكات كە لەئێستادا هەیەو بەشێك لە لە كوتلەكانیش لە دەرەوەی سنورەكان ئاراستە دەكرێن.

بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی بۆ ئاژانسی هەواڵی plus4 ووتیشی، پارتی سەرۆکایەتی ئەو موئامەرانەی كردووە بەڵام بەشێك لە لایەنە عێراقییەكان و هەروەها لەنێو لایەنە عەرەبییەكانی كەركوكیش رازی نین هێزێكی وەكو یەكێتی پشتگوێ بخرێت بۆیە هەوڵەكانی پارتی و جەبهەی توركمانی و بەشێك لە لایەنە عەرەبییەكان لە كەركوك شكستی هێناوە، تەنانەت لە یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكیش جۆرە هەوڵێك و موئامەرەیەك هەبوو بۆ پەراوێزخستنی یەكێتی بەهەمان شێوە شكستی هێناوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئاراستەیەك لەهەوڵی ئەوەدان سودانی و حكومەتەكەی و هەروەها چوارچێوەی هەماهەنگی و ئیدارەی دەوڵەت شكست بهێنێت، بەتایبەتی لەپێكهێنانی ئیدارە خۆجێییەكانی كەركوك و دیالەو موسڵ

پێشبینیشی کرد لە كەركوك لەدوا رۆژەكانی ئەو ماوە یاساییەی كە هەیەو 30 رۆژە ، پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك یەكلایی ببێتەوە، بەو پێیەی چەندین لایەنی عێراقی پێیان باشە پرسەكە لەماوەی یاسایی خۆیدا یەكلایی بكرێتەوە.

دووپاتیشیكردەوە یەکێتی سوورە لەسەر ئەوەی پارێزگاری لە دەنگ و ئەو متمانەیە بكات كە جەماوەری كەركوك پێی بەخشێوەو سازش لە دەنگی كەركوكییەكان ناكات.

دەشڵێت ، خاڵی هاوبەشی نێوان یەكێتی و پارتی زۆرن ، بەمەرجێك پارتی بەنیشتمانیانە بیربكاتەوە، بەتایبەتی لە كەیسێكی گرنگی وەكو كەركوك