روداوی هاتوچۆ
plus4
پێش 3 مانگ

ئێوارەی ئەمڕۆ لەشەقامی کۆڕنیشی شاری کەرکوک، ئۆتۆمبێلێک لەهاووڵاتییەک دەدات و بەهۆیەوە هاووڵاتییەکە گیان لەدەستدەدات.

بە وتەی شاهێدحاڵان، ئۆتۆمبێلەکە بەخێراییەکی زۆر بەشەقامەکەدا ڕۆیشتووەو خۆی کێشاوە بەو هاووڵاتییەدا کە لەیەکێک لەنەمامگەکانی شەقامی کۆڕنیش کاری دەکردو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئۆتۆمبێلەکە، ئۆتۆمبێلی یەکێک لەدەزگاکانی حکومی بووە کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەو هاووڵاتییە.