حزبة كوردستانييةكان
plus4
پێش 9 مانگ

بڕیارە سبەی یەکشەممە، لەسەر پێشنیازی کۆمەڵی دادگەری، هەموو حزبە کوردستانییەکانی کەرکوک لەمەڵبەندی کەرکوک ئەو حزبە کۆببنەوە.

 

بانگهێشتنامە ئاراستەی هەموو حزبە کوردستانییەکان کراوە و داواکراوە کۆبونەوەکە لەسەر ئاستی کەسی یەکەم بێت.

 

کۆبونەوەکە هەوڵدانە بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کوردو یەک دەنگی حزبە کوردستانییەکانە بەتایبەت لەم قۆناخە هەستیارەدا کە کورد 8 کورسی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی بەدەستهێناوە بەڵام پارتی بە دوو کورسییەوە چوەتە بەرەی عەرەب و تورکمان تا ئەوان بتوانن ئیدارەی کەرکوک پێکبهێنن.