گەندەڵی
Plus4
berî 1 saet

تەنها لەیەک موڵکدا 18 ملیار دینار بە هەدەر دراوە


دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرایکرد، موڵکێکی 400 دۆنەمی بەنرخێکی هەرزان فرۆشراوەو تێدا 18 ملیار دینار بە هەدەر دراوە.

دەشڵێت، لە شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار کڕین  و فرۆشتن بە موڵکێکی 400 دۆنەمی کراوەو دوای لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە بەنرخێک فرۆرشراوە کە زۆر دورە لە نرخی بازاڕ و راستەقینەکەی.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، هەر دۆنمێکی ئەو موڵکە بە دوو ملیۆن و 250 هەزار دینار خەمڵێندراوە لە کاتێکدا یەک دۆنەم زەوی لەو جێگایە 28 ملیۆن دینارە، بەمەش لەو کڕین و فرۆشتننەدا بڕی 18 ملیار دینار بە هەدەر دراوە،  بۆیە تەواوی رێکارەکانی فرۆشتنی موڵکەکە ڕاگیراوەو تێوەگلاوانیش دەستبەسەرکراون.