
plus4
پێش ساڵێک
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک سەڵاحەدینی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند ئەگەر پارێزگاری کەرکوک تەنها شەش مانگ بۆ کوردبێت ئیتر ئێمە چیمان کرد.
ئاسۆ مامەند دووپاتیشیکردەوە ، ئەو بەرەیەی دیکە کەمەبەستی لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی نێوان ( پارتی و جەبهەی تورکمانی و راکان جبورییە) ناتوانن نیساب تەواو بکەن و هیچ رێکەوتنێکیش بەبێ یەکێتی سەرناگرێت.
پێشتر ئەرشەد ساڵحی ئاشکرایکرد کە لەگەڵ پارتی و راکان جبوری لەبەرەیەکن بۆ پێکهێنانی ئیدارەی نوێی کەرکوک