سەعدی پیرە
plus4
پێش 3 مانگ

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان رایگەیاند: ئەو هاوپەیمانێتییەی پارتی لەگەڵ تورکمان و عەرەب کردووێتی هەڕاچکردنی کەرکوکە و چیتر پێویستە واز لەدروشمی دڵ و قودس بهێنن، بەڵام دڵنیابن یەکێتیی رێگە نادات ئەو هەوڵە سەربگرێت.

وتیشی، لەگەڵ پارتی پڕۆژەی ترمان بەیەکەوە بەیەکەوە هەیەو ئەگەر پارتی بەهاوبەشی یەکێتیی لەکەرکوک رازی نەبێت ئیتر هیچ ئومێدێکی خەڵک بۆ شەراکەت و کاری بەیەکەوەییەی یەکێتیی و پارتی نامێنێت.

سەعدی پیرە بەتەنزەوە دەڵێت، دوو کەس پێش ئەوەی لەسێدارەبدرێن، یەکێکیان داوایکرد دایکی ببینێت و ئەوەی تر داوایکرد هاوڕێکەی دایکی نەبینێت، پارتی وەک ئەو کەسەی لێهاتووە و تەنها دەیەوێت یەکێتیی دایکی نەبینێت.. ئەگینا قازانجی پارتی لەوەی ساڵێک ببێتە پارێزگار و سێ ساڵیش پۆستەکە لەدەست بدات دەبێت چی بێت.