وەرزی گەرما
plus4
پێش 3 مانگ

بەپێی ئەو پێشبینیانەی پسپۆڕانی بواری كەشوهەوا بڵاویان كردوەتەوە ، تائێستا هاوینی ئەمساڵ لە هاوینی ساڵی رابردوو لەڕووی پلەكانی گەرماوە باشترە.

راپۆرتەكان باس لەوەدەكەن لە ناوچەكانی دەورەبەری دەریای سور تائێستا پلەكانی گەرما ئاسایین و بەرزنەبونەتەوە ئەوەش بەواتای ئەوە دێت كە رەنگە ببێتە هۆی هاتنی وەرزی پاییز و زستانی پێش وەختە لە عێراق.

ئەوەشیان خستوەتەڕوو پێدەچێت لە مانگی ئەیلۆلەوە هاوڵاتیانی عێراق لەشەواندا پێویستیان بە فێنككەرەوە نەبێت و كەشەكە فێنك بێت .