plus4
پێش 3 مانگ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی پێشوازیکردنی لە مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، هۆشداری لەبارەی پشتگوێخستنی ئیرادەی دەنگدەرانی کەرکوک کرد.
لەدیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی ئیدارەی خۆجێیی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانەوە، جەختی لە خێراترکردنی هەنگاوەکان و تەواوکردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کردەوە و رایگەیاند، هیوادارین هەنگاوەکان لەخزمەت خەڵک و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیاندابن، مافی هەموولایەک پارێزراو بێت و ئیرادەی دەنگدەران پشتگوێ نەخرێت، بەپێچەوانەوە بەتوندی رووبەڕووی هەر هەوڵێک دەوەستینەوە کە مافی دەنگدەران و ئیستیحقاقی هەڵبژاردن پێشێل بکات.
وتیشی، دڵنیایی دەدەینە کەرکوک و کەرکوکییە سەربەرزەکان کە سازش لە مافەکانیان ناکەین و رێگەنادەین چارەنووسیان بەرەو هەڵدێر ببرێت.