پێش 3 مانگ
دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی و نوێنەری کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق بە plus4ی راگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستمان گەیشتووە، راکان جبوری دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاو دەسەڵاتی پارێزگاری نەما، هێشتا بەردەوامە لە واژۆکردنی نووسراوی فەرمی بەناوی پارێزگار و ڕێکەوتی پێش سوێندخواردنەکەی لەسەر نووسراوەکان دەنووسێت.
وتیشی، نووسراوێکمان ئاڕاستەی دەستەی باڵای هەماهەنگیی نێوان پارێزگاکان کردووە بۆ لێکۆڵینەوەو گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی لەبارەی ئەو سەرپێچیانەی راکان جبوری دەیکات.