
plus4
پێش ساڵێک
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نشتیمانی كوردستان بە كەناڵ 8ی راگەیاندووە، لەكۆبونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسیدا پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك تاوتوێكراوە بەڵام هێشتا لەسەر پۆستی پارێزگارو دابەشكردنی پۆستەكانی تر نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.
وتیشی، یەكێتیی هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ كۆكردنەوەی زۆرینە تاوەكو لەسەر پێكهێنانی ئیدارەی كەركوك رێكبكەون.
لەبارەی كۆبونەوە لەگەڵ پارتی، سەعدی ئەحمەد پیرە دەڵێت" سەرەڕای ئەوەی رەخنەی زۆرمان لەپارتی هەیە لەپرسی كەركوك بەڵام پێمان وایە رێككەوتن لەگەڵ پارتی لەخەڵكی تر باشترە".