تاریکی
Plus4
berî 16 deqîqe

🔺 وردەکاری هێرشەکەی سەر کۆرمۆر


🔶کاتژمێر 10:30 ئەمشەو هێرش کراوەتە سەر کێڵگەی کۆرمۆر.

🔶هێرشەکە بۆ سەر بەشی کۆنی بارکردنی غازی LPG  داوە.

🔶هێزە ئەمنییەکانی کێڵگەکە گومان دەکەن درۆن بێت بەڵام هێشتا پشتراست نەکراوەتەوە.

🔶لەهێرشەکەدا ئامانجێکی زۆر هەستیار پێکراوە و ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە.

🔶راداری نێو کێڵگەکە پێشوەخت هەستی بە تەنێک کردووە بەرەو کێڵگەکە دێت و زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.

🔶بەهۆی هێرشەکەوە کارکردن لەهەموو بەشەکانی کێڵگەکە راگیراوە.

🔶بەهۆی کوژانەوەی بەرهەمهێنان و هەناردەی غازەوە کارەبای هەرێم کوژاوەتەوە.

🔶هەناردەی غازی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی ( وێستگەی تازەخورماتوو لەکەرکوک، وێستگەی چەمچەماڵ، وێستگەی قەیوان لەبازیان، وێستگەی خۆرمەڵەو ماس لەهەولێر ) راگیراوە.

🔶تیمەکان لەکۆنتڕۆڵکردنەوە ئاگرەکەدان.

🔶هێشتا دیارنییە دوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی غازەکە کارکردن لەکێڵگەکە دەستپێدەکاتەوە یاخود نا.

🔶تاوەکو ئێستا کۆمپانیای داناغاز و حکومەتی هەرێم هیچ رونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.